پێكدادانێكی ڕووبەڕوو لەسەر ڕێگای (هەولێر- گوێڕ) كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی (هەولێر- گوێڕ)لەنزیك گوندی شەمامەر، پێكدادانێكی ڕووبەڕوو لەنێوان پیكابێكی تاك و كیایەكی بارهەلگری بچووك ڕوویدا .
هەروەها گوتی: لەدەرەنجامی ڕووداوەكە كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر روونیشیكردۆتەوە كە هۆكاری كەوتنەوەی ڕووداوەكە سەرپێچیەك بوو كە نەدەبوو هەرگیز بكرێت،چونكە ڕێگایەكە دووسایدەو هاتن و چوونی جیاكراوەتەوە بەشۆستە،بۆیە پێكدادانی ڕووبەڕوو لەو ڕێگایەو لەو شوێنە شتێكی نامۆیە ،بەڵام بەهۆی ئەوەی شوفێری پیكاب كە لەگوێڕ بەرەو هەولێر دەهات، سایدی گەڕانەوەی بۆ گوێڕی پێ باشتر بوو بوو بۆ هاتن بۆ هەولێر،گوایا قیرەكەی باشترە ،بۆیە بەردەوام بەئاراستەی پێچەوانە ڕۆیشتبوو ،تەنانەت كاتێك گەیشتبووە كیای بارهەڵگر هەر بەمافی خۆی زانیبوو كە لەو سایدە بڕوات،بۆیە تووشی پێكدادان بوویەوە،لەلێكۆلینەوەش پیكاب بەخەتابار دانرا.
هاوكات فازڵ حاجی ،گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر داوا لەشوفێران دەكات كەسەرپێچی نەكەن و بیانوو بۆ سەرپێچییەكانیان نەدۆزنەوە،ئەگەریش بینیان كەمەترسییەك هەیە خۆیانی لێ بەدوور بگرن ،نەك خۆیان بەرەو مەرگ ببەن بەبیانووی بێ بەها.
لەسەر ڕێگای هەولێر- گوێڕ كەسێك گیانی لەدەستداو سێ كەسی دیكەش برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.