پارێزگاى هەولێر رایگهیاند: بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى (92) بەنزینخانە سزادراون.
پارێزگای ههولێر رایدهگهێنێت: بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و لهبهرامبهر دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین، لەمانگى ڕابردوودا (42) بەنزینخانە و لەسەرەتاى ئەو مانگەشدا تاوەکو ئەمڕۆ (50) بەنزینخانە لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه، هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان، دڵنیا دەکەینەوە تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ دەفرۆشنە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتیەکەى لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.
ئهوهش خڕاوهت ڕوو، هەروەها ئاگادارى خاوەن بەنزینخانەکان دەکەینەوە، لەمەودوا هەفتانە ناو و شوێنى ئەو بەنزینخانانە بڵاودەکەینەوە کە سزادەدرێن.
پارێزگای ههولێر: بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى (92) بەنزینخانە سزادراون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.