یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناسراو به یوفا ناوی سێ یاریگای بۆ به‌رێوه‌چوونی یاری كۆتایی سێ وه‌رزی داهاتووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ڕاگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌ینراوی یوفا یاری كۆتایی خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی داهاتوو له یاریگای ئه‌تاتورك له شاری ئیسته‌نبۆلی ولاتی توركیا به‌رێوه‌ده‌چێت، سه‌باره‌ت به یاریگای وه‌رزی دووهه‌زاروبیست و سێ دووهه‌زاروبیست و چوار‌و به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یوفا له یاریگای وێمبلی له له‌نده‌نی پاته‌ختی به‌ریتانیا سازده‌كرێت، بۆ وه‌رزی دووهه‌زاروبیست و چوار دووهه‌زاروبیست و پێنجیش، یاریگای ئێلیانز ئارینا له شاری میونشنی ئه‌لمانیا بۆ به‌رێوه‌چوونی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ دیاریكراوه.
سه‌باره‌ت به وه‌رزی نوێی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ده‌ستپێكی قۆناغی گرووپه‌كان له شه‌ش و حه‌وتی ئه‌لیولی داهاتوو ده‌بێت، یاری كۆتاییش له ده‌ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو له ئیسته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ناوی سێ یاریگا بۆ به‌رێوه‌چوونی یاری كۆتایی سێ وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ ڕاگه‌یاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.