جۆزێف سیپ بلاته‌ری سویسری سه‌رۆكی پێشووی فیفا‌و میشیل پلاتینی فه‌ڕه‌نسی سه‌رۆكی پێشووی یوفا به‌هۆی تێوه‌گلانیان له كاری گه‌نده‌ڵی رووبه‌رووی دادگا كرانه‌وه.
هه‌ردوو سه‌رۆكی پێشووی دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی تۆپی پێی جیهان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری گهنهدهلی به بڕی دوو ملیۆن دۆلار دادگایی كران.
بلاته‌ری سه‌رۆكی فیفا له سالی دوو هه‌زاروپازده دوای حه‌ڤده ساڵ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو، دوێنێش ئاماده‌ی دادگا بوو، به‌ڵام به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی بلاته‌ر دانیشتنه‌كه بۆ ئه‌مڕۆ دواخرا، بلاته‌ر له سه‌ره‌تاكانی پارساڵ نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ كرا.
هه‌شتی ته‌مووزی داهاتوو دوا واده‌یه بۆ ده‌رچوونی دوایین بڕیاری دادگا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه وه‌رزشیه‌ی پێشووی جیهان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.