سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی كه پارساڵ به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی دڵ به‌یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێنا، له گهشێكی بۆ شاری میامی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ل لقی میامی یانه‌ی ریڤهرپلیتی ئه‌رژه‌نتینی به‌شداری له یاریه‌كی دۆستانه‌ی تۆپی پێ كرد، یاریه‌كه له نێوان هاوڕێكانی ئه‌گیۆرۆ هانده‌رانی یانه ئه‌رژه‌نتینیه‌كه بوو.
ئه‌م یاریزانه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر یاریكرد، به‌لام تیپه‌كه‌ی به ئه‌نجامی پازده گۆڵ به‌رامبه‌ر به حه‌ڤده گۆڵ دۆڕا.
ئه‌گوێرۆ یەکێک بوو له ئه‌ستێره‌كانی توپی پێ كه به‌ر له وازهێنانی له یاریكردن له ریزی یانه‌ی بارسێلۆنا بوو، به‌ڵام دواجار له سیی تشرینی یەکەمی پارساڵ له كاتی به‌شداریكردنی له یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە خولی ئیسپانیا‌و به‌هۆی خراپی هه‌ناسه‌دان، به ناچاری یاریگای جێهێشت، دواجار به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه پزیشكیه‌كان ده‌ركه‌وت ئه‌م یاریزانه تووشی نه‌خۆشی دڵ هاتووه بۆ به یه‌كجاری له یاریگاكان دووركه‌وته‌وه.
ئه‌گوێڕۆ گه‌ڕایه‌وه بۆ یاری تۆپی پێ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.