سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌یامێكی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوای له عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه شه‌وی چوارشه‌م 8 له‌سه‌ر 9/6/2022 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێری پاته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل برینداربوون و چه‌ند ئۆتۆمۆبیلێكیش زیانیان به‌ركه‌وت.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌داین كه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه زیان به سه‌قامگیریی ئاسایش و دۆخی سیاسیی عیراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و خزمه‌ت به دوژمنانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌موو جارێك پشتگیریی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان ده‌زگاكانی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عێراق زیاتر توند بكرێن به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه ده‌ستیان له‌م جۆره هێرشانه‌دا هه‌یه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ها داوای له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كرد بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جددی هه‌ڵگرن كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.