باره‌گای بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، تەنیا دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئیدانەكردن چارەسەر نییە، بەڵكو پێویست دەكات هەنگاوی كردەیی بنرێت.
باره‌گای بارزانی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە ترسنۆكانە و تیرۆریستییەكەی دوێنێ شەو بۆ سەر هەولێر دەكەین، ڕاشی دەگەیێنین ئەو دەستانە ناسراو و ئاشكران كە لە پشتەوەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە و پەلامار و دەستدرێژییەكانی پێشووتردان و، مەبەست و ئامانجی ئەو كارە ناڕەوایەشیان زۆر بە ڕوونی دیارە.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانیدا هه‌روه‌ها هاتووه: پێزانیمان بۆ هەڵوێست و ناڕەزایەتیی لایەنەكان و ئیدانەكردنەكانیان هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئیدانەكردن چارەسەر نییە. بەڵكو پێویست دەكات هەنگاوی كردەیی بنرێت.
ڕاشیگه‌یاند: پێویسته زۆر بە جددی كار بۆ ئەوە بكرێت كە كۆتایی بەم كردەوە نامرۆڤانە و نایاسایی و ناڕەوایانە بهێندرێت كە بێ باكانە لە دژی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.
جێی باسه شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر 9:35 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه 3 هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون و زیانی ماددی به‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتییان گه‌یشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.