ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م داوای له په‌رله‌مانتارانی فڕاكسیۆنه‌كه‌ی كرد كه زۆرینه‌ن له په‌رله‌مانی عێراق، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده بكه‌ن.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند: دەسەڵات و سیاسەت لای من جێگه‌ی گرینگی و بایه‌خ نین، تەنیا داواكاریم ئاشكراكردنی گەندەڵكارانه.
ڕاشیگه‌یاند: زۆرینە هه‌ر بۆ ئێمەیە نەک بۆ ئەوانی تر و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش بەشداری لە حکوومەتی تەوافوقیدا ناکه‌ین.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌یه كه چاكسازی بكه‌ین و ئه‌مه‌ش ته‌نیا به حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌كرێ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه ڕێگر بین له پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه، ئه‌وا ئاماده‌ین بكشێینه‌وه.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ته‌ك گه‌نده‌ڵكاران نابن و عێراق پێویستی به حكوومه‌تێكه كه بتوانێت شكۆی ده‌وڵه‌ت بپارێزێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تا ئێستا هێزە سیاسییەکانی عێراق نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و سەرکەوتوو نەبوون لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.
ره‌وتی سه‌در هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ی نیشتمانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه پێكهێناوه كه خاوه‌نی 175 كورسی په‌رله‌مانن له كۆی 329 كورسی په‌رله‌مان و داوای پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تا ئێستا بووه‌ته له‌مبه‌ر له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌ت و پەنایان بردۆته بەر پەکخستنی دانیشتنه‌كانی پەرلەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.