به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و كاریگه‌ری ئه‌و ته‌پ و تۆزه‌ی ئێستا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه لاواز ده‌بێت.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: به‌هۆى زيادبوونى خێرايی با كه بووه‌ته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ته‌پ و تۆز له ناوچه‌كانى كه‌ركووك گه‌رميان و هه‌ولێر و به ڕێژه‌يه‌كى كهميش سلێمانى.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌م ته‌پ و تۆزه مه‌ودای بينين كه‌مبۆته‌وه له كه‌ركوك بۆ 4 كم، گه‌رميان 5 كم، هه‌ولێر 7كم و سلێمانى 9 كم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێشبينی ده‌كرێ ئه‌م ته‌پ و تۆزه تا شه‌و به‌رده‌وام بێت، پاشان كاريگه‌ريه‌كى لاواز ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.