له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می لایه‌نه سیاسییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی سكرتارییهتێك درا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی یۆنامی بۆ به‌دواداچوون و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و تا ڕێككهوتی 1ی ته‌مووزی 2022 ڕاپۆرتێك له‌مباره‌یه‌وه ئاماده بكات.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و تیمی پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به یونامی، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به بابه‌تی ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌وه.
كۆبوونه‌وه به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرد كه شه‌وی چوارشه‌م 8/6/2022 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و زیانی گیانی و ماددی هاووڵاتییانی سڤیلی لێكهوتهوه و ئه‌مه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدديی بۆ سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگیریی عيراق لێكدرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه داوا له حكوومه‌تی فیدڕالی عێراق كرا كه پێویسته كۆتایی به‌م ده‌ستدرێژییانه بهێنرێت و به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی جددی بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه بدات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و په‌رۆشییان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئاماده‌بوونی لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان بۆ داوه‌تنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كۆكبوون له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتووانه به جۆرێك كه به‌رژوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به پرۆسه‌ی دیموكراسی له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بێت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م یاسای هه‌ڵبژاردندا ماون.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه بڕیاری دا سكرتارییهتێك پێكبهێنرێت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی یۆنامی بۆ به‌دواداچوون و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و تا ڕێككهوتی 1ی ته‌مووزی 2022 ڕاپۆرتێك له‌مباره‌یه‌وه ئاماده بكات.
سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمیان به‌رزنرخاند به مه‌به‌ستی له یهكنزیكردنهوهی لایه‌نه سیاسییه‌كان و دووپاتیان كرده‌وه كه له‌مباره‌یه‌وه پاڵپشتیی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بن، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.