سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجه‌شه‌م له سنووری شاره‌دێی كانی ماسی له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا، چه‌كدارانی په‌كه‌كه جارێكی تر ته‌قه‌یان له خاڵێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد.
هاشم تروانشی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كانی ماسی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كاتژمێر 4:50 خولهك چه‌كدارانی په‌كه‌كه جارێكی تر ته‌قه‌یان له خاڵێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: ته‌قه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چیای گامنێركی بووه له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا له سنووری شاره‌دێی كانی ماسی.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه ته‌قه‌كان هیچ زیانێكی گیانییان بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌بووه.
جێی باسه هه‌ر له سنووری چیای گامنێركی له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا ئه‌مه سێیه‌مجاره چه‌كدارانی په‌كه‌كه ته‌قه له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
هه‌واڵنێر: هێرش ئیسكان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.