وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م زیادبوونی ڕێژه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوونی له پارێزگاكانی عێراق ڕاگه‌یاند.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئێستا ڕێژه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بۆ 155 تووشبوو زیاد بووه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هه‌مانشێوه ڕێژه‌ی مردنیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه ڕوو له هه‌ڵكشانه و تا ئێستا 26 كه‌س به نه‌خۆشییه‌كه مردوون.
تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه له ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له ڕێگه‌ی خوێن و شله‌مه‌نی و پاشماوه‌كانی ئاژه‌ڵ، ڕێژه‌ی مردنیش به نه‌خۆشییه‌كه له مرۆڤدا به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌گاته 40%.
نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون سه‌ره‌تا له پارێزگای زیقاڕ له باشووری عێراق بڵاو بووه‌وه و دواتریش گه‌یشته زۆرینه‌ی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست به هه‌رێمی كوردستانیشه، له‌ماوه‌ی ڕأبردووشدا چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركووك و دهۆك ڕاگه‌یه‌نرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.