ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا په‌لاماره تیرۆریستیه‌كه‌ی دوێنیێ سه‌ر شاری هه‌ولێر ئیدانه كرد و ڕایگه‌یاند به ئامانجگرتنی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، سوود به هیچ لایه‌ك ناگه‌یه‌نێت.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه دیسان له شه‌وی 8/6/2022 په‌لامارێكی ترسنۆكانه‌ی تیرۆریستی كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر.
ڕاشیگه‌یاند: له كاتێكدا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره ترسنۆكانه ده‌كه‌ین، له هه‌مانكاتدا داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی فیدڕالی ده‌كه‌ین رێگه له‌و هه‌وڵه ترسنۆكانه بگرن.
داواشی له حكوومه‌تی عێراق كرد به زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و په‌لامارانه ده‌ستگیر و به سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: به ئامانجگرتنی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، سوود به هیچ لایه‌ك ناگه‌یه‌نێت.
له كۆتاییدا داواشی لە هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد هەڵوێستی جیدی لەو دەستدرێژی و پەلامارە بەردەوامانەیان هەبێت کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییان دابنێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.