ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا به چوار مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی سوپای توركیا له گوندی گوداد له بناری چیای مه‌قلووب و شاره‌دێی زێلكان سه‌ر به پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا.
محه‌مه‌د ئه‌مین گۆران به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زێلكان به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه چوار مووشه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی سوپای توركیا له گوندی گوداد كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ندێك له مووشه‌كه‌كان له نزیك گوندی گوداد كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و ئه‌وانی تریش له نزیك گوندی قهیماوا.
محه‌مه‌د ئه‌مین گۆران به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زێلكان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان مووشه‌كه‌كان هیچ زیانێكی گیانییان به‌دوای خۆیاندا نه‌هێناوه.
جێی باسه سه‌ربازگه‌كه‌ی سوپای توركیا ده‌كه‌وێته سنووری شاره‌دێی زێلكان و ئه‌م ناوچه‌یه‌ش چه‌ند گوندێكی كوردنشینی ده‌كه‌وێته‌سه‌ر كه نزیكه‌ی 20 گوند ده‌بن له سنووری ماده‌ی 140 و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.