دژهتیرۆری كوردستان ڕایگهیاند، ئهمشهو و كهمێك پێش ئێستا چوار مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کران.
دژهتیرۆری كوردستان ڕایگهیاند: بە گوێرەی زانیارییەکان سێ مووشەک لە دەوروبەری سەربازگەی زێلکان لە ناحییەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت، کەوتنە خوارەوە.
ڕاشیگهیاند: مووشەکی چوارەمیش لەسەر شەقامێکی گشتی لە نزیک گوندی ئەبوو جەربوعەی سەر بە هەمان ناحییە بە نەتەقیوهیی کەوتە خوارەوە.
ئاماژهی بهوهش دا كه بهگوێرهی زانیارییهكان هێرشه مووشهكییهكه تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.