به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند كه كێبلیان دزی بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی چەند ھاووڵاتییەک لە نووسینگەی ڕاپەڕینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان سکاڵایان تۆمار کرد کە کێبڵی کارەبایان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەست پێ کرد.
ڕاشیگه‌یاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیر بکرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانیشدا توانرا دەستبگیرێت بەسەر کێبڵە دزراوەکان و ئوتۆمبێلێک کە بەتۆمەتباران بووە و تاوانەکەیان پێ ئەنجامداوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ھەردوو تۆمەتبار (ھ. أ. ر) لە دایکبووی 1994 و (ر. ج. أ) لەدایکبووی 2000 دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.