شه‌وی ڕابردوو په‌رله‌مانتارانی ڕه‌وتی سه‌در نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خسته به‌رده‌ستی ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان موقته‌دا سه‌در.
په‌رله‌مانتاران شه‌وی ڕابردوو گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف و له ماڵی موقته‌دا سه‌در له حه‌نانه كۆبوونه‌وه و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان دایه ده‌ست ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه موقته‌دا سه‌در دوێنێ پێنجشه‌م داوای له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی ڕه‌وته‌كه‌ی كردبوو كه ژماره‌یان 73 په‌رله‌مانتاره، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماده بكه‌ن.
موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاندبوو: ئه‌گه‌ر فڕاكسیۆنی سه‌در ڕێگره له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، ئه‌وا ئه‌وان ئاماده‌ن ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه.
سه‌در دووباره ڕه‌تی كردبووه‌وه بچێته نێو حكوومه‌تی ته‌وافقی و جه‌ختی كردبووه‌وه كه دوو بژارده له‌به‌رده‌میاندا هه‌یه، ئه‌وانیش بوون به ئۆپۆزسیۆنه یان كشانه‌وه‌یه له په‌رله‌مانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه عێراق پێویستی به حكوومه‌تی زۆرینه هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ی و گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ ده‌وڵه‌ت.
ئەمە لە کاتێکدایە كه لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تا ئێستا هێزە سیاسییەکانی عێراق نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و سەرکەوتوو نەبوون لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.
ره‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه، هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ی نیشتمانی پێكهێناوه كه خاوه‌نی 175 كورسی په‌رله‌مانن له كۆی 329 كورسی و داوای پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕكابه‌ری تا ئێستا بووه‌ته له‌مبه‌ر له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌ت و پەنایان بردۆته بەر پەکخستنی دانیشتنه‌كانی پەرلەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.