میدیاكانی ئه‌وروپا ئاشكرایان كرد، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئۆكراینا به‌فه‌رمی داوه‌تنامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) پێ ده‌گات بۆ به‌شداریكردنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه كه بڕیاره له كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه له شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا به‌ڕێوه بچێت.
ماڵپه‌ڕی (ئه‌وروپا پرێس) بڵاوی كرده‌وه: له داوهتنامهكهدا به‌فه‌رمی داوا له ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا ده‌كرێ له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ به‌شدار بێت.
بڵاویشی كرده‌وه: تا ئێستا دیار نییه زلینسكی به‌هۆی بارودۆخی ناوه‌خۆی ئۆكراینا و جه‌نگه‌وه ده‌توانێ ئۆكراینا جێبێڵێ و به‌شداری له لوتكه‌ی ناتۆ بكات یان نا.
له‌لایه‌كی تره‌وه مێرسیا گیوانا جێگری ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ بۆ ڕۆژنامه‌ی (ریپۆبلیكا)ی ئیتاڵی جه‌ختی كردۆته‌وه كه زیلینسكی له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌كه‌ی ناتۆ به‌شدار ده‌بێت. به‌ڵام شێوازی به‌شداریكردنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه ڕاسته‌وخۆیه ده‌بێت یان ئۆنلاین.
جێی باسه بڕیاره وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له ڕۆژانی 28 تا 30ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه له شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا ببه‌ستن و تێیدا چه‌ند پرسێك تاوتوێ بكه‌ن و گرینگ‌ترینیان جه‌نگی ئۆكراینایه به‌رامبه‌ر ڕووسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.