ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان ڕووی له دابه‌زین كرد دوای ئه‌وه‌ی پێرێ چوارشه‌م گه‌یشتبووه به‌رزترین ئاست له ماوه‌ی 3 مانگی ڕابردوودا.
هۆكاری دابه‌زینی ئه‌مجاره‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌هۆی مه‌ترسی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ره‌نتین بوو له شاری شه‌نگهای چینی به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌تای كۆڤید 19.
هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بازاڕه‌كانی جیهان 77 سه‌نت كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 0.6% دابه‌زی و ئێستا به 122.30 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش ڕووی له دابه‌زین كرد و 72 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 0.6 به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست دا، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك ئه‌م جۆره نه‌وته به 120.79 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو نرخی نه‌وت گه‌یشتبووه به‌رزترین ئاست له ماوه‌ی 3 مانگی ڕابردوودا و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به زیاتر له 124 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.