محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی میسڕی و یانه‌ی لێڤه‌رپوولی ئینگلیزی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی خولی نایابی ئینگلیزی بۆ وه‌رزی 2021-2022 پێدرا كه ساڵانه خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان دابه‌ش ده‌كرێ.
پێدانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی خولی نایابی ئینگلیزی بۆ محه‌مه‌د سه‌ڵاح دوای ئه‌وه دێت كه هانده‌ران زۆرترین ده‌نگیان به‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی یانه‌ی لێڤه‌رپوول دابوو.
به‌م خه‌ڵاته، محه‌مه‌د سه‌ڵاح ژماره‌ی خه‌ڵاته تاكه كه‌سییه‌كانی ئه‌مساڵی گه‌یانده 5 خه‌ڵات، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر خه‌ڵاته‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی وه‌رزشی و گۆڵكاری خولی نایابی ئینگلیزی به 23 گۆڵ و باشترین دروستكه‌ری یاری له خولی نایابی ئینگلیزی به 13 پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه و باشترین یاریزانی خولی نایابی ئینگلیزی پێ‌درابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.