سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كرد، ته‌نیا هه‌نگاوێك ماوه له ڕاگه‌یاندنی بوونی زێنه‌دین زێدان به ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی له شوێنی ماوریسیۆ پوچیتینۆ ڕاهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتینی.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان خه‌ریكی گفتوگۆن له‌گه‌ڵ زێدان و گرێبه‌ستكردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاهێنه‌ره كردۆته كاری پێشینه‌ی وه‌رزی داهاتوویان.
زێدان وه‌رزی ڕابردوو ڕاهێنه‌رایه‌تی هیچ یانه‌یه‌كی نه‌كرد دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دانیال ڕیۆلۆ ڕۆژنامه‌نووسی ناوداری فڕه‌نسی ئاشكرای كردبوو كه زێدان بووه‌ته ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمان و ته‌نیا به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه.
لای خۆشییه‌وه ماوریسیۆ پوچیتینۆ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستگرام) چه‌ند وێنه‌یه‌كی به درێسی یانه‌ی پاریس سان جێرمان بڵاو كرده‌وه. هانده‌رانی یانه‌كه پێیانوابوو كه ئه‌مه په‌یامی ماڵئاوایی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌یه له یانه‌كه.
جێی باسه پوچیتینۆ سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی له تیپه‌كه‌ی له‌سه‌رووی هه‌مووشیان لیۆنێل میسی و نیمار داسیلڤا و كیلیان مباپێ، وه‌رزی ڕابردوو نه‌یتوانی ناسناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بباته‌وه و له قۆناخی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی دۆڕا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.