له به‌شێك وڵاتانی ئه‌وروپا هۆشداری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی نوێی ده‌گمه‌ن ده‌درێ كه نه‌خۆشی ئه‌سپی خه‌مباری پێ ده‌گوترێ و كه ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار و بكوژه و ده‌بێته هۆی دروستبوونی هه‌وكردن له مێشكی مرۆڤدا.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایان كرد كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌ند تووشبوویه‌كی ڤایرۆسێكی ده‌گمه‌نیان دۆزیوه‌ته‌وه كه به ڤایرۆسی (بۆرنا) یان نه‌خۆشی ئه‌سپی خه‌مبار ناسراوه.
ڤایرۆسی بۆرنا یان نه‌خۆشی ئه‌سپ (BDV) نه‌خۆشییه‌كی ده‌ماری درمییه و تووشی ئاژه‌ڵه خوێن گه‌رمه‌كان ده‌بێت، هه‌رچه‌نده نه‌خۆشییه‌كه بكوژه، به‌ڵام زۆر ده‌گمه‌ن و كه‌مه و پێشتر ته‌نیا چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوونی كه‌م له ئه‌ڵمانیا و سوید و به‌ریتانیا تۆمار كراوه.
دوای تووشبوونی مرۆڤ به‌ڤایرۆسی بۆرنا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشكی ده‌كات و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا تووشبووه‌كه ده‌كوژێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تووشبووه‌كه ڕزگاریشی بێت ئه‌وا بۆ هه‌تاهه‌تایه تووشی چه‌ندان زیان و ده‌رهاوێشته‌ی خراپی ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ئێكسپرێس)ی ئینگلیزی بڵاوی كرده‌وه: ساڵانه له ئه‌ڵمانیا به‌لایه‌نی كه‌م 2 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن. له‌لایه‌كی تره‌وه پسپۆرانی ته‌ندروستی پێیانوایه ژماره‌كه له‌وه زیاتره و ساڵانه ده‌گاته 6 كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی باڤاریا پێشتر ئاشكرای كردبوو كه له هه‌رێمه‌كه‌یان ته‌نیا له ساڵی 2021 گومانی 7 تووشبووی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌بووه.
ڤایرۆسی بۆرنا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوو جۆری 1 و 2ی هه‌یه، پێشتریش ڤایرۆسه‌كه له‌نێو جه‌سته‌ی هه‌ریه‌ك له ئاژه‌ڵانی ئه‌سپ و مه‌ڕ و سه‌گ و ڕێوی و پشیله دۆزرابووه‌وه.
به‌گوێره‌ی تۆژینه‌وه‌كان ڤایرۆسه‌كه تووشی هه‌موو مرۆڤێك ده‌بێت، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵ و گه‌نج و تازه‌پێگه‌یشتووان زیاتر به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت.
ئه‌و هه‌وكردنه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی بۆرنا له مێشكی مرۆڤ دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت 100% گیان له‌ده‌ستدانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌رمان و ڤاكسینێكی تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشییه‌كه تا ئێستا نییه، به‌ڵام ده‌توانرێ به ده‌رمانه دژه هه‌وكردنه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.