سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له یادی 8 ساڵه‌ی كه‌وتنی شاری مووسڵ به ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕایگه‌یاند، بۆ ئێمه وانه‌ی تێیدایه تا هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو دووباره نه‌بنه‌وه.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "یادی ئه‌و ڕۆژه ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وه‌مان بیر ناچێته‌وه كه به‌ر له 8 ساڵ له مووسڵ و سپایكه‌ر چی ڕووی دا".
ڕاشیگه‌یاند "ڕووداوه‌كان بۆ ئێمه وانه‌ی تێیدایه تا هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو دووباره نه‌بنه‌وه".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ڕاستی پێویستی به بوێرییه بۆ به‌رده‌وامبوونمان له پاراستنی عێراق و سارێژكردنی برینه‌كانی".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "داعش شه‌رمه‌زاری و شكستی بۆ مایه‌وه، عێراقییه‌كانیش شه‌ڕه‌فی بردنه‌وه‌یان له ژیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وییان هه‌یه".
جێی باسه له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له 10ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 سوپای عێراق له ماوه‌یه‌كی كورتدا و بێ هیچ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك ته‌واوی شاری مووسڵی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وای ڕاده‌ستی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كرد، له كاتێكدا كه ئه‌و كات سوپای عێراق له شاری مووسڵ بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له به‌ر‌ده‌ست بوو و خاوه‌نی چه‌كی پێشكه‌وتووی جۆراوجۆر بوو، به‌مه‌ش ته‌واوی توانا دارایی و سه‌ربازییه‌كانی سوپاكه كه‌وته ده‌ست تیرۆریستانی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.