به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵسابوو به دزینی ته‌كسییه‌ك له شاره‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان نووسینگەی دارەتوو، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک. م. ا) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان سەنی - تاکسی) دەستگیر کرد.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دانی نا بە تاوانەکەدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دەست بەسەر ئه‌و ئۆتۆمبێلە تهكسییهش گیرا كه دزرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.