کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 10- 06- 2022 خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە، کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، خێرایى با 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی با/ خۆرهەڵات و باشورى خۆرهەڵات، مەوداى بینین / 8 - 10 کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای سبەی شەممە 11- 06- 2022 کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچە، خێرایی با / 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی با/ خۆرهەڵات، مەوداى بینین، 8 - 10 کیلۆمەتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو کە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:-
هەولێر : 38
سڵێمانی : 36
دهۆک : 37
کەرکووک : 40
هەڵەبجە : 37
سۆران : 34
ڕاپەرین : 35
گەرمیان : 41
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.