ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا داوای له ئه‌وروپا كرد هه‌نگاوی زۆرتر بۆ پشتیوانیی ئۆكراینا و ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانی ڕووسیا بهاون.
زیلێنسكی له گوتارێكیدا له ڕێگه‌ی بازنه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی داخراوه‌وه له‌به‌رده‌م كۆنگره‌ی لووتكه‌ی دیموكراسی له گۆپنهاگن دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپا له‌باره‌ی پچڕینی هه‌ر پێوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ڕووسیادا هیچ دوودڵییه‌ك نه‌نوێنن.
هۆشداری ئه‌وه‌یشی دا كه ڕه‌نگه سیستمی ئه‌وروپا زیانێكی زۆری به‌ربكه‌وێت ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كان به كردار پاڵپشتییان لێ نه‌كرێت.
زیلێنسكی داوای له وڵاتانی ئه‌وروپایش كرد له كۆنگره‌ی لووتكه‌ی داهاتووی یەکێتی ئه‌وروپا له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا پشتیوانی له كاندیدكردنی ئۆكراینا بۆ ئه‌ندامیه‌تیی یەکێتی ئه‌وروپا بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئۆكراینا هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە ده‌شێت یەکێتی ئه‌وروپا له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌نگاوێكی مێژوویی بهاوێت كه ئه‌وه‌یش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی گه‌لی ئۆكرایناوه ده‌كرێن كه سه‌ر به خێزانی ئه‌روپایه قسه‌ی پووچ نین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.