وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆریای باكوور ئه‌مرۆ هەینی له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه کە نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ته‌ندروستی كۆریای باكوور له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 45 هه‌زار و 540 كه‌س نیشانه‌كانیان تێدا ده‌ركه‌وتووه و تایه‌كی گه‌رمیان هه‌یه و ئێستا له‌ژێر چاو‌دێر پزیشكیدان.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته بڵاویكردبووهوە كه ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا بڵاوده‌بێته‌وه و پێویسته هاووڵاتییان ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌شێوه‌یه‌كی توند بگرنه‌به‌ر بۆ كۆتایهێنان به‌و ڤایرۆسه، به‌پێی ئاماره‌كان تا ئێستا نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌س تووشی كۆڕۆنا بوون.
جێی باسە کە له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا كۆریای باكوور دوور بوو له‌و ڤایرۆسه،به‌ڵام له مانگی نیسان ئه‌و ڤایرۆسه به‌خێراییه‌كی زۆر له كۆریای باكوور بڵاوبووەته‌وه، هه‌رچه‌نده ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و كه‌ره‌نتین زۆر به‌توندی گیراوه‌ته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.