کەمێک پێش ئێستا لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری قەزای کۆیە لە ڕێگەی سماقوڵی کەسێک گیانی لەدەست دا و 8 کەسی دیکەش بریندارن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ڕێگەی سماقوڵی لە نزیک گوندی هیزۆپ پێکدادان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (کیا ڕیۆ، نیسان تیدا و توێتا لاندکرۆزە) ڕووی دا.
هاتووچۆی کۆیە ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئەنجامی ڕووداوەکە 9 کەس برینداربوون، بەڵام یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.