له زانكۆی سلێمانی ،له‌كۆلێژی زمان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و ئه‌ده‌ب دۆستان،په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری پرۆفیسۆر دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ لادرا .
پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ، له ساڵی 1934 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، به‌یانی رۆژی 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. د. عیزه‌دین كوڕی مه‌لا مسته‌فای سه‌فوه‌ت كوڕی حاجی مه‌لا ڕه‌سوڵی دێلێژه‌یه، ساڵی 1934 له گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێن له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له لای باوكی له مزگه‌وتی حاجی مه‌لا ڕه‌سووڵی دێلێژه خوێندویه‌تی، پاشان ساڵی 1939 وه‌ك گوێگر له قوتابخانه‌ی غازی وه‌رگیراوه، پاش نیوه‌ی ساڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه قوتابییه‌كی وریابووه، كراوه به‌قوتابی سه‌ری ساڵیش به یه‌كه‌م ده‌رچووه. دوای چوونی بۆ به‌غدا، بووه‌ته قوتابی كۆلێژی شه‌ریعه، به‌ڵام به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی به كاری سیاسییه‌وه، ساڵی یه‌كه‌می شه‌ریعه‌ی پێته‌واو نه‌كراوه و ده‌ركراوه، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و ساڵی دواتر چووه‌ته پۆلی چواره‌می به‌شی زانستیی ته‌واو كردووه، له‌و ده‌مه‌دا به‌شی ئه‌ده‌بی له شاری سلێمانی نه‌بوه، ساڵی دواتر كراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له مامۆستاكانی به ناوی مووسا داوای لێ كردووه بچێته به‌شی ئه‌ده‌بی له پۆلی پێنجه‌م له خوێندنی شه‌وانه، پاش ته‌واوكردنی پۆلی پێنجه‌م، چووه‌ته به‌غدا. ساڵی 1951 له خانه‌ی ماڵی مامۆستایان وه‌رگیراوه، ساڵی 1952 به‌شداری ڕاپه‌ڕینی ئه‌و ساڵه بووه له شاری به‌غدا، بریندار بووه و دواتر له كۆلێژ ده‌ركراوه له‌به‌ر به‌شداریی كردنی له راپه‌ڕینه‌كه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌لاریا به ناونیشانی كرێكار دامه‌زرێندراوه.
دوای ته‌واوكردنی زمان، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌كه‌مال مه‌زهه‌ر و نه‌سرین فه‌خریدا چووه‌ته باكۆ، 24/6/1963 پله‌ی دكتورای وه‌رگرتووه و پاشان به داوای حیزبی شیوعیی عێراق چووه‌ته سۆفیای پایته‌ختی بولگاریا بۆ سه‌رپه‌رشتیی ڕادیۆی نهێنیی ده‌نگی گه‌لی عێراق. ساڵی 1965 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان و چووه‌ته شاخ و بووه به پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعیی عێراق، به‌ڵام دوای ساڵێك مانه‌وه له باره‌گای بارزانی، 26/12/1966 به هه‌وڵی بارزانی نه‌مر بووه‌ته مامۆستا له زانكۆی به‌غدا و له به‌شی كوردی دامه‌زرێنراوه. ساڵی 1979 چووه‌ته‌وه بۆ مۆسكۆ، درێژه‌ی به خوێندن داوه و پله‌ی دكتۆرای و پڕۆفیسۆری وه‌رگرتووه. له ساڵی 1992 بووه ئه‌ندام له یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی كوردستان دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌كانی یه‌كێتیی نوسه‌رانی كورد.
ئا- كامران
له كۆلێژی زمان په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری "پرۆفیسۆر د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ" لادرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.