لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و توندتربوونی كێشەی كەمی ئاو و بیابانبوونی زەوییە كشتوكاڵییەكان لە عێراق، بەغدا هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی رێگریكردن لە ئێران و توركیا دەكات، كە تۆمەتباری دەكات بە بێبەشكردنی عێراق لە پشكی لە ئاوی رووبارەكان .
لهوبارهیهوه، حاكم ئەلزامیلی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بە ئەگەری دەركردنی یاسایەكی پەرلەمانی كرد بۆ بە تاوان ناساندنی هاوكاری ئابووری و بازرگانی لەگەڵ توركیا و ئێران ئەگەر بەردەوام بن لە تێپەڕاندنی پشكی ئاوی عێراق.
ئەلزامیلی داوای لە كابینەكەی كردووە ،دانیشتنێكی بەپەلە بكات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە و ڕێكخستنی پەیوەندییەكانی ئاو لەگەڵ وڵاتانی توركیا و ئێران.
هەروەها ئەلزامیلی پێیوایە بڕینی ئاو لەلایەن توركیا و ئێرانەوە بەئامانجكردنی راستەوخۆی ژیانی عێراقییەكانە كە بەرگەی ناگیرێت.
هاوكات جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە كە عێراق وڵاتێكی لاواز نییە، هەروەها بڕیاری رێگرەكان زۆرن.
هەروەها مەهدی رەشید، وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، ، لەم دواییانەدا بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی راگەیاندووە، كە ئاستی رووبارەكان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 60% كەمیكردووە.
عێراق كە دەوڵەمەندە بە سامانی نەوت، یەكێكە لەو پێنج وڵاتەی كە زۆرترین زیانی بەركەوتووە بۆ گۆڕانی كەشوهەوا و بیابانبوون لە جیهاندا، بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەتایبەتی لەگەڵ زیادبوونی وشكەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كە لە هاویندا 50 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت.
ژێدەر/ حورڕە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.