Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:29

ئێران 2 هاووڵاتی كورد له‌ سێداره‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%


سزای له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی كورد له‌ به‌ندینخانه‌كانی ئێران جێ به‌جێكرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی وەحید بێهمەرام خەڵکی ئورمیە و قلیچ شکویی خەڵکی گوندی نیچەڵان سەر بە شارۆچکە سێرو کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، دوێنێ  هه‌ینی 10 ى 6 ى 2022، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

رێكخراوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو هاوڕێ لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی محەممەد ڕەزا قوربانی لە بەندی تایبەت بە تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان (بەندی 15ی پێشوو) بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرابوونەوە.

هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە سەر چارەنووسی محەممەد ڕەزا قوربانی زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.

محەممەد ڕەزا قوربانی و قلیچ شکویی پێشتر لە دۆسیەکەی هاوبەشدا لەلایەن دادگای بەراییەوە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو کە ئەم سزایە دواتر لەلایەن دادگای بەرزی وڵاتەوە هەڵوەشایەوە و گەڕێندرایەوە بۆ دادگای هاوئاست ئەو دادگایە کە سزاکەی بەسەریاندا سەپابوو. ئەو دوانە جارێکی دیکە و ئەمجارەیان لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو سزای سێدارەیان بە سەردا سەپایەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.