ئەستێرەی پرشنگداری هونەر و شێوەكاری گەورە مامۆستا "تاڵب مكی" لە شاری بەغداد لە تەمەنی 86 ساڵی دا چووە كۆچی دواییكرد .
هونه‌رمه‌ند مكی شێوەكارێكی گەورە و داهێنەر بوو، بەتایبەت زیاتر لە نیو سەدە نیگار كێشی هەر دوو گۆڤاری”مجلتی و المزمار"بووە.
سهندكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق پرسه نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هونه‌رمه‌ندان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كرد.
هونه‌رمه‌ند تاڵب مكی له ساڵی 1936له قه‌زای شهتِره له بنه‌ماڵه‌یه‌كی رۆشنبیر له‌دایك بووه ،هه‌ر له مناڵییه‌وه به هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه كه‌ڕ و لاڵ ده‌بێت هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ناچێته قوتابخانه، بۆیه توانای نووسین و خوێندنه‌وه‌ی نابێت به‌ڵام به‌هره‌یه‌كی زۆری له نیگاركێشان ده‌بێت ته‌نیا له‌رێگه‌ی خه‌ڵوزه‌وه چه‌ندین نیگاری له‌سه‌ر دیواره‌كان ده‌كێشا.
له ساڵی 1953 به‌فه‌رمانێكی مه‌لكی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا وه‌رده‌گیریت، به‌ڵام نابێته قوتابییه‌كی فه‌رمی له‌وێ له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ندان (فائق حه‌سن و جواد سه‌لیم ) په‌ره به به‌هره‌كانی ده‌دات.
هونه‌رمه‌ند تاڵب به‌هۆی به‌هره‌كه‌یه‌وه له چه‌ندین گۆڤار كاری كردوه به‌تایبه‌تی له گۆڤاره‌كانی منداڵان.
ئا- كامران
ژێده‌ر - شفق نیوز
هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراق "تاڵب مكی" كۆچی دواییكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.