له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له گه‌ری سێیه‌می ركابه‌ریه‌كانی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م و ئاستی چواره‌م هه‌لبژارده‌ی هۆله‌ندا میوانداری هه‌لبژارده‌ی پۆله‌ندا ده‌كات .
یاریه‌كه كاتژمێر 9:45ی خوله‌كی شه‌و له‌سه‌ر یاریگای فاینۆرد رۆتردام به‌رێوه ده‌چێت ، له‌م خوله هه‌لبژارده‌ی هۆله‌ندا به‌ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتووه‌و هه‌ردوو یاری رابردوو سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌كانی به‌لجیكاو وێلز تۆمار كردوه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی گرتووه‌و هه‌ولیش ده‌دات له‌م یاریه‌و له‌یه‌رده‌م هانده‌رانی سێیه‌م سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و له‌ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت .
له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌لبژارده‌ی پۆله‌ندا كه له‌یاری یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی وێلز تۆمار كردبوو به‌لام له یاری دووم و به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره‌و به گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌شه‌ش گۆل به هه‌لبژارده‌ی به‌لجیكا دۆرا ، بۆیه پۆله‌ندا خاوه‌نی سێ خاله‌و له پله‌ی سێیه‌م دێت و هه‌ول ده‌دات دۆراندنی رابردوو له‌بیر بكات و به‌ئاستێكی جیاوازتر ده‌ربكه‌وێت و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی هۆله‌ندا تۆمار بكات .
ئه‌مشه‌و له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا هۆڵه‌ندا میوانداری پۆڵه‌ندا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.