له میانی گه‌ری سێیه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له‌یاریه‌كانی ئاستی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی نهمساو فه‌ره‌نسا به تۆمار كردنی گۆلێك خاله‌كانی یارییان له نێوان خۆیان به‌یه‌كسانی دابه‌ش كرد.
یاریه‌كه له‌شاری ڤییهنناو له‌سه‌ر یاریگای ئارنێست هابیل به‌رێوه چوو ، نه‌مسای خاوه‌ن یاریگا به هێرش و فشار ده‌ستیان به‌یاری كردن كرد‌و له خوله‌كی سی و حه‌وت ئه‌ندریاس وایمان خاوه‌ن مالی له‌گێمی یه‌كه‌م به گۆلێك پێشخست .
له‌گێمی دووه‌م دیشامبی راهێنه‌ری فه‌ره‌نسا به هیوای گۆرینی ئه‌نجامه‌كه چه‌ند گۆرانكاریه‌كی ئه‌نجام دا، له خوله‌كی هه‌شتاو سێ كلیان مباپێ به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و هه‌لبژارده‌ی نه‌مسا به سهركهونێك و یه‌كسان بوونێك كۆی خاله‌كانی له‌پله‌ی دووهه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م كۆمه‌له‌یه بۆ چوار خال به‌رزكرده‌وه ، هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نساش به دۆراندنێك و دوو یه‌كسان بوون و به دوو خال له پله‌ی چواره‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م و ئاستی یه‌كه‌م دێت .
له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا نه‌مسا و فه‌ڕه‌نسا یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.