له میانی گه‌ری سێیه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له‌یاریه‌كانی ئاستی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م هه‌لبژارده‌ی دانیمارك له‌ناو یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداری هه‌لبژارده‌ی كرواتیای كرد‌و تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات.
یاریه‌كه له‌كۆبنهاگنی پایته‌خت و له‌سه‌ر یاریگای پاركن ستادیۆم به‌رێوه‌چوو ، له گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژارده بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ئه‌م گێمه به‌بێ گۆل ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوه‌له‌كی شه‌ستو نۆ ماریۆ باسالیتش تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی كرواتیا تۆمار كرد‌و ئه‌م گۆله‌ش به‌س بوو تا هه‌لبژارده‌كه یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له دوای دۆراندننێك و یه‌كسان بونێك له خوله‌كه به‌ده‌ست بێنێت و به كۆكردنه‌وه‌ی چوار خال له پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌له‌ی دێت .
هه‌لبژارده‌ی دانیماركیش كه له دوو یاری رابردوو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابوو تووشی یه‌كه‌م دۆراندن
هات و به‌شه‌ش خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م كرد .
له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا كڕواتیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دانیمارك تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.