Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 03:34

باج لەسەر دووپشك دادەندرێت

کوردستان TV
100%

بڕیارێكی مشتومڕاوی لە سودان كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەمەودا جگە لە مار و سەگ و پەپوولە، باج لەسەر دووپشك-یش دادندرێت .
وا دیارە ئەو سەختییە ئابورییە فەرمانگەی باجی ئەو وڵاتەی ناچار كردووە كە ئەم بڕیارە چالاك بكات، كە پێشتر پەسەند كرا و بووە هۆی دروستبوونی مشتومڕ لەنێو سودانییەكان.
لە بڕیارەكەدا باس لە سەپاندنی باجی 2% لەسەر دووپشك و مار و پەپوولە و سەگ دەكرێت.
شایانی باسە دەسەڵاتدارانی سودان ساڵانێك لەمەوبەر ڕایانگەیاند كە هەوڵێكیان پووچەڵ كردووەتەوە بۆ بەقاچاخبردنی 200 كیلۆگرام دووپشكی مردوو كە لە ڕێگای فڕۆكەخانەی خەرتومەوە بەرەو وڵاتێكی ئاسیا دەڕۆیشتن، بۆ ئەوەی سوود لە ژەهراوی بوونیان وەربگرن بۆ دروستكردنی هەندێك دەرمان و دەرمانی پزیشكی.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.