Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 03:43

سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

مووچه‌
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری دام و ده‌زگاكان به‌رده‌وامه‌.
وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌ێنێت، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 12 ى 6 ى 2022، مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ ‎كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و ‎زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
بەپێی خشتەی بڵاوکراوەی وه‌زاره‌تیش، ڕۆژی دوشەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە ، سێشەمەش مووچەی ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش لەگەڵ وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت.
 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران بۆ ڕۆژانی دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌:

رۆژی 2ی حوزەیران،  وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند، كه‌ لە ماوەی 21 رۆژدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و دامو دەزگاکان دابەشدەکرێت و  لە 27ی ئەم مانگە دابەشکردنەکە کۆتایی پێدێت.

 

 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.