ئه‌مرۆ شه‌ممه 11-6-2022 گه‌وره بێژه‌ری ناوداری عێراق "موئه‌ید به‌دری" بەهۆی نەخۆشییەوە له وڵاتی ئه‌مریكا کۆچی دوایی کرد.
موئه‌ید به‌دری شرۆڤەکاری وەرزش لە عێراق لە تەمەنی (88) ساڵیدا، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
موئه‌یه‌د به‌دری خاوه‌نی بەرنامەی (وەرزش لە هەفتەیەک)دا بوو له میدیای عێراقی و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بووه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.