له رێوره‌سمێكدا له مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، كتێبی" مام وسو دزه‌یی، گه‌شتی زۆزگ له ده‌شتی هه‌ولێر تا نه‌غه‌ده"له نووسینی ئه‌رده‌لان مام وسو دزه‌یی بڵاو كرایه‌وه .
له‌سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا كه‌نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی ئاماده بوو،له‌لایه‌ن شوان محه‌مه‌د ئه‌مین وێستگه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌شتی خه‌بات و شێوازی نووسینه‌وه‌ی كتێبه‌كه، شڕۆڤه‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بۆ ئاماده‌بووانی خسته روو.
نووسه‌ر ئه‌رده‌لان مام وسو ده‌زیی، له‌سه‌ر كتێبه‌كه وتی "ئه‌م كتێبه كتێبێكی بیره‌ورییه له باره‌ی ژیان و رۆڵی باوكم له سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانیی نه‌مر و ئیدریس بارزانی و سه‌رۆك بارزانی، ئه‌م كتێبه چه‌ندین ته‌وه‌ر له خۆ ده‌گرێت هه‌ر له سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی و ئاواره بوون له‌گه‌ڵ بارزانیی نه‌مر تا دوا ساتی كۆچی دوایی ".
شایانی باسه كتێبه له 340 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، كاری دیزاینی له لایه‌ن د.ئه‌كره‌م فه‌ره‌یدوون بۆ كراوه، چاپی یه‌كه‌می ساڵی 2022 به ژماره‌ی سپاردنی (132) پێنج هه‌زار دانه‌ی لێ چاپ كراوه.
ئا- كامران
كتێبی" مام وسو دزه‌یی گه‌شتی زۆزگ له ده‌شتی هه‌ولێر تا نه‌غه‌ده" بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.