زۆرێك له دایكان پرسیار ده‌كات له‌چه‌ند مانگی ئاو بده‌ن به مناڵه‌كانیان ،بۆ ئه‌و پرسیاره دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم جلال پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان ده‌ڵێت" هه‌ر كات ده‌ستت كرد به پێدانی خواردن به منداڵه‌كه‌ت جگه له شیر ده‌توانی ئاو بده‌یت به منداڵه‌كه‌ت واتا له 4 بۆ 6 مانگییه‌وه كاتێ خواردن ده‌ده‌یت به منداڵ پێویسته ئاوشی پێ بده‌یت، تاكو ئه‌و ته‌مه‌نه منداڵ بڕی پێویستی ئاو له رێی شیره‌وه وه‌رده‌گرێت جا شیری دایك بێت یان شیری قوتوو به‌ڵام له جه‌وی گه‌رم گه‌ر له شوێنێكی گه‌رم بووت وه بواری ئه‌وه نه‌بوو شیر بده‌یت به منداڵه‌كه‌م ئاسایه ئاوی بده‌رێ بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزی له‌وشك بوونه‌وه".
له‌سه‌ر شێوازی پێدانی ئاو به‌منداڵ دكــتۆر ئـاكــــۆ كـــریــم جـــــلال ده‌ڵێت" ده‌بێت به مهمه شوشه بێت به بڕی كه‌م كه‌م، ده‌بێت ئاوه‌كه كوڵاوبێت و سارد بووبێته‌وه،پێدانی ئاوی زۆر به منداڵی ژێر ته‌مه‌ن 6 مانگ ده‌بێته هۆی ئازاری سك ، كه‌م بوونه‌وه‌ی شیر خواردن وه هه‌ندێ جار رشانه‌وه".
هه‌روه‌ها دكتۆر ئاكۆ ده‌ڵێت"له ته‌مه‌نی 6 مانگ بۆ 12 مانگ بری پێویستی رۆژانه‌ی ئاو 2 4 ره‌قه‌مه 60 120 مل) به‌ڵام له‌كه‌شێكی گه‌رم ئه‌توانی تا 6-8 ره‌قم 180-240مل) بده‌یت ،دووای ته‌مه‌نی 1 ساڵ منداڵ هه‌ركاتێ حه‌زی له ئاو بوو ئه‌توانی بیده‌یتێ".
ئا- كامران
كه‌ی ئاو به منداڵه‌كه‌م بده‌م ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.