یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد لیستێكی به ناوی ئه‌و یاریزانانه بڵاوكرده‌وه كه له مێركاتۆی هاوینه‌دا ڕیزی یانه‌كه به‌جێده‌هێڵن.
كارگێڕی مان یونایتد له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی تیپه‌كه لیستی ناوی ئه‌و شه‌ش یاریزانه‌ی ئاشكراكرد كه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا گرێبه‌ستیان ته‌واوده‌بێت و ڕیزه‌كانی به‌جێده‌هێڵن، ئه‌و یاریزانانه‌ش بریتین له ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرگوایی و لی گرانت و جێسی لینگاردی ئینگلیزی و خوان ماتای ئیسپانی و نیمانیا ماتیچی سڕبی و پۆل پۆگبای فه‌ڕه‌نسی.
هاوكات پێنج یاریزان له ئه‌كادیمیای شه‌یتانه سووره‌كان ڕیزه‌كانی تیپه‌كه به‌جێده‌هێڵن كه ئه‌وانیش پێكهاتوون له دیمانی میلۆرو ڕیس دیڤنی و كونۆر ستانلی و پاول ماكشین و پاول والتسۆنی گۆڵپارێز.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له قۆناغی ئاماده‌كاری مان یونایتد بۆ وه‌رزی داهاتوو، ئیریك تین هاگی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بكات و چه‌ند یاریزانێكی نوێ بهێنێته ڕیزی یانه‌كه‌وه.
مانچسته‌ریونایتد لیستێكی به ناوی ئه‌و یاریزانانه بڵاوكرده‌وه كه له مێركاتۆی هاوینه‌دا ڕیزی یانه‌كه به‌جێده‌هێڵن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.