یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا ئه‌و سكاڵایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه هه‌ڵبژارده‌ی چیلی له‌باره‌ی به‌شداریكردنی یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر به ڕه‌گه‌زنامه‌ی ساخته له یاریه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر پێشكه‌شی كردبوو.
له سكاڵاكه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی چیلی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پێشكه‌شی فیفا كردبوو كه گوایا یاریزان بایرۆن كاستیلۆ به ڕهگهزنامهیهكی ساخته‌ی ئیكوادۆری له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته یاری كردووه كه‌چی یاریزانه‌كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كۆلۆمبیه.
فیفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه دوای لێكۆڵینه‌وه له سكاڵاكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی چیلی و گوێگرتن له داوا‌و سه‌رنجی سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌م دۆسیه‌یه، لیژنه‌ی ڕێككاری فیفا بڕیاریدا سكاڵاكه له دژی هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر ڕه‌ت بكاته‌وه‌و دۆسیه‌كه‌ش به ته‌واوی دابخات.
بۆیه به‌م بڕیاره‌ی فیفا به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر له ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهان یه‌كلایی بووه‌وه، له تیروپشكی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می مۆندیالی ئه‌مساڵی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر كه‌وته گڕوپی یه‌كه‌م و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی قه‌ته‌ری میواندارو هۆڵه‌نداو سه‌نیگال ده‌بێته‌وه.
فیفا سكاڵایه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی چیلی ڕه‌تكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.