سه‌باره‌ت به بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵای هه‌ڵبژارده‌ی چیلی له لایه‌ن فیفا، فرانسیسكۆ ئێگاس سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیكوادۆر ڕایگه‌یاند كه خۆشحاڵن به‌م بڕیاره‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی و دڵنیان له‌وه‌ی فیفا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی یاسایی دروست بڕیاره‌كه‌ی داوه‌و په‌سه‌ندی كردووه.
ئێگاس گوتیشی، له ئێستاوه ئێمه ئاهه‌نگ ده‌گێڕین كه سته‌ممان لێ نه‌كراو له مۆندیال دوورنهخراینهوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌م دواییه یه‌كێتی تۆپی پێی چیلی له ڕێگای پارێزه‌رانیه‌وه فشارێكی زۆری ده‌روونیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌مان و هانده‌رانمان دروست كردبوو، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیكوادۆر ئاشكراشی كرد كه له بیست و چواری ئاداری ڕابردوودا بلیتی كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ریان به‌ده‌ستهێناو ئێستاش به‌و په‌ڕی ئاسوده‌ییه‌وه ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كه‌ن، ئێگاس هه‌روه‌ها گوتی، یه‌كێتی تۆپی پێی چیلی له ڕێگای بانگه‌شه‌یه‌كی میدیایی به‌رفراوانه‌وه هه‌رایه‌كیان نایه‌وه‌و گومانیان بۆ ڕێكاره‌كانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌مان له ڕووی پێدانی ڕه‌گه‌زنامه دروست كرد، به‌ڵام دواجار ته‌واوی گومانه‌كان به‌لاوه نران و فیفاش بڕیارێكی دادوه‌رانه‌ی ده‌ركرد .
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیكوادۆر خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به‌بڕیارێكی فیفا ده‌رده‌بڕێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.