یانه‌ی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی سێرجی ڕۆبێرتۆی ناوه‌ڕاستكاره ئیسپانیهكهی درێژكرده‌وه، له‌مباره‌وه ئیداره‌ی یانه كاتالۆنیه‌كه له تویتێكدا ئاشكرایكرد كه گرێبه‌ستی سێرجی ڕۆبێرتۆی بۆ یه‌ك وه‌رز تا هاوینی ساڵی داهاتوو درێژكردۆته‌وه.
ئه‌م یاریزانه له كۆتایی پارساڵ به‌هۆی پێكانێكی سه‌خت له به‌شێكی زۆری یاریه‌كانی تیپه‌كه‌ی دابڕا كه ته‌نیا له دوازده یاری به درێسی بارسا به‌شداری كرد‌و دوو گۆڵی تۆماركرد‌و گۆڵێكی بۆ هاوكارانی دروستكرد.
ڕۆبێرتۆی ته‌مه‌ن سیی ساڵ به‌هۆی پێكان له بیستی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردووه‌وه له یاریگاكان دابڕاوه، دوای درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی رۆبێرتۆ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه له ته‌مه‌نی چوارده ساڵیه‌وه له ڕیزی بارسایهو ئه‌م یانه‌یه بۆته به‌شێكی سه‌ره‌كی له ژیانیدا، گوتیشی، له دوو وه‌رزی ڕابردوودا به‌هۆی دووباره بوونه‌وه‌ی پێكانهكانم نه‌متوانی ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆم پێشكه‌ش بكه‌م، ئێستاش ته‌ندروستیم باشه‌و به ته‌واوی بۆ یاریكردن ئاماده‌م و به‌شداری له ئاماده‌كاریه‌كانی تیپه‌كه‌م ده‌كه‌م بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌رزی داهاتوو.
ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره له ئاسته جیاجیاكانی ته‌مه‌ن له ڕیزی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له ده‌ی تشرینی دووه‌می دووهه‌زاروده له پێكهاته‌ی تیپی یه‌كه‌می بلاوگڕانا یاری كرد كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ بوو، تا ئێستاش له سێسهدوشازده یاری به درێسی بارسا به‌شداری كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.