ئەمڕۆ 11ی حوزەیرانی 2022، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەشداری کردن لە زنجیرەیەک دیدار و سیمیناری رێکخراوی نێسای ئەمریکی، بەرەو واشنتۆن بەرێکەوت.
شایانی باسە، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، لەم ماوەیەی، کە لە واشنتۆن دەمێننەوە چەندین دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن، هەروەها بەشداری دەکەن لە تەواوی پرۆگرامەکانی رێکخراوی نێسا، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە ستراتیژیەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەتایبەتیش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
رێکخراوی نێسا، ساڵانە کۆنفڕانس و دیدار و سیمیناری تایبەت بەم بوارە ئەنجام دەدات و ئەفسەرانی پلە باڵا لەزۆربەی وڵاتانی هاوپەیمان بانگهێشتی کۆنفڕانسەکان دەکات.
شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.