سەرۆک بارزانی لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندێکی باڵای هاوپەیمانیی سەروەری دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقی تاوتوێ کرد.
سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین ئەمڕۆ شەممە 11ـی حوزەیرانی 2022 پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سەروەریی كرد كە پێكهاتبوو لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سەروەری.
لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی ئاڵوگۆڕ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.