سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/06/11 لەگەڵ شاندێکی هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان کۆبووەوە.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له محەمەد ئه‌لحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنه‌رانى عيراق و شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانيی سه‌روه‌رى كرد.
له دیدارەكەدا دوا پێشهاتە سیاسیيەکانی وڵات تاوتوێ کران و بیروڕايان ده‌رباره‌ى چۆنيهتيى تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانی قۆناخی داهاتوو گۆڕييهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.