کەسێک لە سنووری قەزای ئاکرێ 4 ملیۆن دۆلار (400 دەفتەر دۆلار) خەڵکی بردووە و ماوەی چەند ڕۆژێکە هەڵاتووە.
کەسێکی نزیکی ئەو بە غەفار تەیب پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاندووە کە کەسێک لە ڕێگەی وەرگرتنی ئۆتۆمبێل و کارتی مۆبایل بە قەرز، زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلاری لە خەڵک بردووە و هەڵهاتووە.
ئەو کەسە راشیگەیاند: بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکە دیار نەماوە و تۆڕەکانی پەیوەندیکردبیشی داخستووە، بەپێی زانیارییەکانیان بەرەو هەولێر ڕایکردووە.
مازن محەمەد قایمقامی ئاکرێ لەمبارەیەوە بە پەیامنێرمانی گوتووە کە تاوەکو ئێستا هیچ سکاڵایەک لەسەر ئەو کەسە تۆمار نەکراوە، بۆیە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەم حاڵەتە دەست پێ نەکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.