Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 03:41

مووچەی 23 وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری دام و ده‌زگاكان به‌رده‌وامه‌. 
به‌گوێره‌ی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌ت له‌م هه‌فته‌یه‌دا 23 وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكانی حكومەت  مووچه‌ی مانگی 5ی 2022 وەردەگرن .

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12 ى 6 ى 2022،  مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ ‎كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و ‎زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت. 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، كه‌سبه‌ی دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و سێشه‌ممه‌ 14 ى 6 ى 2022،  مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش ، دەزگای ئاسایش ، وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی ، خاوەن پێداویستی تایبەت خەرج دەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، بۆ ڕۆژی چوار شەممە15 ى 6 ى 2022،  وەزارەتەكانی داد، ئەوقاف ، لەگەڵ دەستەكانی دەستپاكی، وەبەرهێنان، ژینگە، مافی مرۆڤ ، هەروەها ئەنجومەنی دادوەری،  دەزگای مین ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم ، كۆمیسیونی  هەڵبژاردنەكان، دیوانی چاوێری دارایی   مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
 بۆ  ڕۆژی پێنج شەممەش 16 ى 6 ى 2022،  مووچەی وەزارەتەكانی پلان دانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتیەكان، گواستنەوە و گەیاندن، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابه‌شده‌كرێت .

 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌فته‌ی داهاتووش ئه‌م شوێنانه‌ وه‌ری ده‌گرن:

 رۆژی 2ی حوزەیران،  وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌  رۆژی دووشه‌ممه‌ 6 ى 6 ى 2022، خشته‌ی مووچه‌ی مانگی ئایار به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ست پێده‌كات و لە 27ی ئەم مانگەش دابەشکردنی مووچه‌ی دام و ده‌زگاكان کۆتایی پێدێت.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.