ئەمرۆ پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كۆده‌بێته‌وه، گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستی رۆژانه‌ی هاووڵاتییان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێده‌كرێت.
د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رۆژی هه‌ینی رابردوو، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كرد بۆ دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له كاتژمێر (10)ی به‌یانی ڕێكه‌وتی 2022/6/12 به‌ڕێوه ده‌چێت.
په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه له دوو بڕگه پێكهاتووه.
بڕگه‌ی یه‌كه‌م خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی (وزه و سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی) ده‌بێت سه‌باره‌ت به (گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان).
له‌م بڕگه‌ی دانیشتنی په‌رله‌ماندا وه‌زیرى بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌بێت و هۆكاره‌كانی گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان ده‌خرێته‌ڕوو.
بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواركردنی یاسای فیدڕالی و واژۆى ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان) ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.